لە غەززە کۆرپەیەکی دیکە بەهۆی برسێتی شەهید بوو

بەهۆی گەماڕۆ و قەیرانی خۆراک کە رژێمی داگیرکەر بە سەر کەرتی غەززە سەپاندووە کۆرپەیەکی دیکە لە برسێتیەوە شەهید بوو.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی نەخۆشخانەی ئەلرەنتیسی، کۆرپەیەکی کچ بە ناوی جەنان ساڵح سەقافی بەهۆی برسێتی شەهید بوو.
دایکی کۆرپەکە بۆ ماوەی ٣ مانگ بانگێشتی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کردبوو کە دەبێت منداڵەکە بۆ چارەسەری بگوازێتەوە نەخۆشخانەیەک لە دەرەوەی غەززە.
جەنان لە ساتەوەختی لەدایکبوونیەوە تووشی بەدخۆراکی و سکچوون بووە، نەیتوانیوە بە هیچ خۆراکێکی کۆرپە بخوات، بۆیە گەشەکردنی زۆر خاو بووە، هەروەها کێشی کۆرپەکە کاتێک لەدایک بووە کێشی ٢ کیلۆ و ٦٠٠ گرام بووە، دوای چوار مانگ تەنها ٢٠٠ گرام زیادیکردووە بۆ ٢ کیلۆ ٨٠٠ گرام.
نەخۆشخانە، کە ڕاپۆرتی دا، ڕۆژانە زۆرێک لەو منداڵانەی کە دەبنە قوربانی بەدخۆراکی دەهێنرێنە نەخۆشخانەکە و کۆرپە ماددە خۆراکییە پێویستەکان بۆ گەشەکردنی لەش و ئەندامە گرنگەکانیان وەرناگرن، هەربۆیە بەرگری لەشیان لاوازە و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی هەیە، لە هەندێک حاڵەتیشدا، نەخۆشییەکان دەبنە هۆی مردن.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەهۆی گەمارۆی کە دوو مانگە بەردەوامە دۆخی کەرتی غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی کارەساتبار، دانیشتوانی کەرتی غەززە برسی بوون و بەدخۆراکی دەتوانێت زیانی هەمیشەیی بە ژیانی منداڵان بگەیەنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نێجیریا ٣٤ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا گیانیان لەدەستدا
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩٧ ڕۆژە شاری تولکەرم و کەمپی تولکەرم و نور شەمسی لە کەناری ڕۆژئاوا گەماڕۆ داوە و گەلی ناوچەکە لە ژێر فشارەکان هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەس.